ڕۆژژمێری کوردی هەوارگە

بەخێربێی
بۆ کاتی کوردی

ڕۆژژمێرێکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی کات

کات و ڕێکەوتی. ئێستا

00:00:00
ساڵی 2726

ڕێکەوتی ئەمڕۆ لە ڕۆژژمێرە جیاوازەکان

ڕۆژژمێری مانگی

1448/6/18

ڕۆژژمێری زایینی

2026/11/28

ڕۆژژمێری هەتاوی

1405/09/7

شیعری ڕۆژ

کوردستان
”

ئاخر چنار و بەژنی ئەو؟

ئاخر مانگ و ڕوخساری ئەو؟

ئاخر بەرد و مەمکی قوتی؟

ئاخر مەڕمەڕ و پووزی ئەو؟

شاعیرەکان هەڵەیان کرد!

چنار بینی و بڕیاری دا

ببێ بە دارەڕای ژووری

مانگ، بە چرای سەر حەوشەکەی

بەرد، بیداتە بەر دەرگاکەی

مەڕمەڕ، بۆ پێشی خانووەکەی

شاعیرەکان هەڵەیان کرد...

ڕۆژژمێری کوردی و مناسبتەکان

بەڕێوەبەڕاندن...
ش
ی
د
س
چ
پ
ه

ڕووداوەکانی مانگی سەرماوەز

  • 1 لە پەرلەمانی ئەورووپا کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە کێشەی کورد لە تورکیا سازکرا و ژمارەیەک کەسایەتی و سیاسەتمەداری کورد بەشدارییان تێدا کرد.
  • 2 تەلەفزیۆنی هەرێمی کوردستان، کە زمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو، بۆ یەکەمجار لە هەولێر دەستی بە پەخشی بەرنامەکانی کرد.
  • 3 یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی «ڕووناکی» بڵاوکرایەوە.
  • 3 کابینەی یەکەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی لە کار کێشایەوە.
  • 4 ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان
  • 4 وەفدێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتە شاری باکۆ و لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیی سۆڤیەت باس و گفتوگۆی لەبارەی کێشەی کورد کرد.
  • 4 سەرۆک وەزیرانی ئێران فەرمانی هێرش بۆ سەر کۆماری کوردستان و کۆماری ئازەربایجان دەرکرد.
  • 5 یەکەم ژمارەی گۆڤاری «بیان» بڵاوکرایەوە.
  • 5 یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی «هەرێم» لە باشووری کوردستان بڵاوکرایەوە، کە لەلایەن ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستانەوە دەردەچوو.
  • 6 پارتی کرێکارانی کوردستان (پ.ک.ک) دامەزرا.
  • 6 یەکێتیی ڕۆژنامەنووسانی جیهانی، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانی وەک ئەندامی هەمیشەیی پەسەند کرد.
  • 8 لەدایکبوونی حەسەن زیرەک، هونەرمەند و گۆرانیبێژی کورد.
  • 10 ڕۆژی جیهانی ئایدز
  • 10 یەکەم ژمارەی گۆڤاری «گەلاوێژ» بڵاوکرایەوە.
  • 11 کۆچی دوایی مامۆستا محەممەد تەوفیق وەردی.
  • 12 ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت
  • 12 کوژرانی مامۆستا مەلا محەممەد ڕەبیعی، نووسەر و زانای ئایینی.
  • 13 هەشتەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو و ژمارەیەکی زۆر لە ئەدیب، نووسەر و شاعیر بەشدارییان تێدا کرد.
  • 14 شەڕی قەڵای دمدم لەنێوان هێزەکانی کورد بە سەرکردایەتی خانی لەپزێرین و هێزەکانی فارس هەڵگیرسا.
  • 14 کۆچی دوایی نێلسۆن ماندێلا، ڕێبەری بزووتنەوەی دژی جیاکاریی ڕەگەزی لە ئەفریقای باشوور.
  • 15 یەکەم ژمارەی گۆڤاری «ستێر» لەلایەن دکتۆر کامەران بەدرخان و بە ڕێنووسی لاتینی دەردەچوو.
  • 15 سووتانی قوتابخانەی گوندی شیناوی، 24 قوتابی کچ تووشی سووتان بوون؛ چەند ڕۆژ دواتر یەکێک لە قوتابییەکان بەهۆی سەختیی برینەکان کۆچی دوایی کرد.
  • 16 کۆچی دوایی کامەران موکری، شاعیر.
  • 19 ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤ
  • 19 کۆمەڵەی جوگرافیای سیاسیی جیهانیی بەریتانیا بە شێوەیەکی فەرمی دانی بە خەڵاتی کوردستان وەک خەڵاتی نەتەوەی کورد نا.
  • 19 دامەزراندنی «کۆمەڵەی کەلتووری کوردی» بە مەبەستی پاراستنی کەلتوور و فەرهەنگی کوردی.
  • 19 کۆچی دوایی یەکێک لە قوتابییەکانی کارەساتی سووتانی قوتابخانەی شیناوی. به ناوی سه‌یران یه‌گانه ته‌مه‌ن 10 ساڵ
  • 20 ڕۆژی جیهانی چیا
  • 20 ڕێکخراوی یونسێف بۆ پاراستن و یارمەتی منداڵان دامەزرا.
  • 22 کۆچی دوایی سەلاح زەکی بەگی ساحب‌قڕان.
  • 22 کۆچی دوایی مامۆستا عەلائەدین سەجادی، نووسەر و زانا.
  • 23 شێخ عەبدولسەلامی بارزانی و دوو سەرۆکی ڕێکخراوەکەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی عوسمانی لەسێدارەدران.
  • 24 دوای پەشیمانبوونەوەی یەکێتیی سۆڤیەت لە بەڵێنەکانی بە کورد، نوێنەرانی سۆڤیەت شاری مەهاباد بەجێهێشت.
  • 25 یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی «هەولێر» لەلایەن لقی هەولێری کۆمەڵەی مامۆستایان بڵاوکرایەوە.
  • 26 ڕۆژی ئاڵای کوردستان.
  • 26 دوای دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بۆ یەکەمجار ئاڵای کوردستان لە شاری مەهاباد هەڵکرا.
  • 27 کۆچی دوایی مامۆستا فایه‌ق بێکەس، شاعیر.
  • 28 بە ئامادەبوونی ژنە سیاسەتمەداری کورد، لەیلا زانا، لە شاری پاریس شەقامێک بە ناوی «لەیلا زانا» ناونرا.
  • 29 کۆچی دوایی شێخ نووری شێخ ساڵح، شاعیر.
  • 29 لە شاری هەولێر کۆنفرانسێکی گەورە سەبارەت بە ئاوادانکردنەوە و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان سازکرا.
  • 30 ئاهەنگی شەوی یەڵدا، شەوی چەله
  • 30 تۆماس ئەدیسۆن کڵۆبی کارەبایی دروست کرد.

گۆڕینی کوردی و شەمسی و زاینی و مانگی ڕێکەوتکان بە حیسابکردنی تەمەن

ڕێکەوتک هەڵبژێرە تا زانیاری تەواوی پەیوەندیدار دەربکەوێت

ڕۆژی نوێژیانێکی باشتر

ئەنجامەکان

ڕێکەوتی هەڵبژێردراو لە سیستەمە جیاوازەکان